ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشکی هەرزەکاران دەبێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت کاریگەریی خراپی لەسەر مێشکی هەرزەکاران هەیە.

توێژینەوەکە دوای پێداچوونەوە بە ئەنجامی 12 توێژینەوەی دیکە ئەنجامدراوە کە سەدان هەرزەکار کە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 19 ساڵاندایە و لەنێوان ساڵانی 2013 – 2022 ئینتەرنێتیان بە شێوەیەکی زیادەڕەوی بەکارهێناوە.

توێژەران دەڵێن، ئەو هەرزەکارانەی بە ئالوودەبوونی ئینتەرنێت دەستینشانکراون ئەو بەشەی مێشکیان لەکارکەوتووە کە بەرپرسە لە یادەوەری گشتیی و سەرنجدان.

ئەو هەرزەکارانەی کاتێکی زۆر لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەردەبەن لە هەندێک کاروباری گرنگدا ناتوانن سەرنج بدەن وەک کۆششکردنی وانەکان، جگە لەوەی لەرووی بەستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ئاستیان لاوازدەبێت.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە ئالوودەی ئینتەرنێت دەبن نیشانەی سەرەکییان ئەوەیە لە کۆمەڵگە دادەبڕین و کەسانێکی تووڕەن و خەمۆکن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک ئەمبوڵانسی بەسەر بەڕێوەبەرێتییەکانی سنوورەکەیدا دابەشکرد، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی دوو ساڵە داوای ئەو…
Total
0
Share