دارایی عێراق: مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم خەرجكرا

وەزارەتی دارایی عێراق خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم رادەگەیەنێت.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتەكەیان ئەمڕۆ دەستیكرد بە پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مووچەخۆرانی شارستانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و چاودێریی كۆمەڵایەتی، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گرێبەست و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم.

روونیشیكردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی تەرخانكراوی شایستەی مانگی ئایاری 2024دایە.

رۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ كرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی نیسان-یان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بنەماڵە سەربەرزەکەی عەقید سمکۆ دەکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بنەماڵە سەربەرزەکەی عەقید سمکۆ دەکەم.…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە زیاتر لە 10 ماتۆرسكیلی دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە زیاتر لە 10 ماتۆرسكیلی دزیبوو بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە…
Total
0
Share