حاجیاوا.. لە کاتی لەحیمکردندا ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی حاجیاوا، لە کاتی لەحیمکردندا ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و زیانی ماددی بەرکەوت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:50 خولەکی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی دابانی حاجیاوا ئاگریگرتووە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان رێگەیان نەدا ئاگرەکە تەشەنەبسێنێت و کۆنتڕۆڵیانکرد.

ئاشکراشیکرد، بەپێی راپۆرتی تیمەکانمان ئاگرەکە بەهۆی لەحیمکردنەوە کەوتووەتەوە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share