دراوی نوێی بەڕیتانی بە وێنەی پادشا چاڕڵزەوە بڵاودەکرێتەوە

دراوی نوێنی بەڕیتانی کە وێنەی پادشا چاڕڵزی لەسەرە دەست بە چاپکردنی کرا و لەماوەی داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە.

بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیکرد بە چاپکردنی دراوەکان کە وێنەی شا چارڵزیان لەسەر بوو، ئەمەش دوای نزیکەی دوو ساڵ لە وەرگرتنی تەختی پاشایەتی لەلایەن پادشا چاڕڵزەوە.

بە گوێرەی ئەوەی ئاژانسی بی بی سی ئاماژەی پێکردووە، دراوەکان دوای چاپکردنیان جێگەی ئەو دراوانە دەگرنەوە کە دڕاون یاخود زیانیان پێگەیشتووە.

شاژن ئەلیزابێس یەکەم ئەندامی خێزانی شاهانە بوو کە لەسەر دراوە کاغەزییەکانی بەریتانیا دەرکەوت لە ساڵی 1960، هەر بۆیە پادشا چاڕڵزی سێیەم دەبێتە دووەم ئەندام، لە کاتێکدا  لەسەردەمی دراوە ئاسنینەکانی ئینگلتەرا بۆ ماوەی هەزار ساڵە وێنەی پادشاکان بوونی هەیە.

وێنەی شا چارڵز لەسەر دراوی پێنج پاوەندی، 10 پاوەندی، 20 پاوەند و 50 پاوەند دەردەکەوێت کە لەلایەن بانکی ئینگلتەرا دەردەکرێت. ئەو دراوانەی کە وێنەی شاژن ئەلیزابێسی لەسەرە، بەردەوام دەبن لە بەکارهێنان تا ئەو کاتەی تەواو کۆندەبن یاخود تێکدەچن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەکارهێنانی پارەی کاش لە چەند ساڵی رابردوودا لە بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، چونکە بەکارهێنەران کارتی بانکی و شێوازەکانی تری پارەدانی ئەلیکترۆنییان پێ باشترە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژینگە-یە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تاووتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share