هاتوچۆی هەولێر دەست بەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت کە سەرپێچی هاتووچۆیان پێئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا کە یەکێکیان لە جۆری شۆفرلێت تاهۆ یە ونەشرەی بەکارهێنابوو، هەروەها ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج چارجەر لە شەقام نمایش و درێفتی ئەنجامدابوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی ئەوسەرپچییانە بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نە بنەوە.