کەشناسێک: وەرزی پایزی ئەمساڵ ساردتر دەبێت و پێویستە زووتر نەوت دابەشبکرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەفرێکی زۆر لە مانگی کانوونی دووەم دەبارێت و پێویستە زووتر نەوت بدرێتە هاوڵاتییان.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، وەرزی پایزی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ساردتر دەبێت، بە تایبەت 15 ڕۆژی کۆتایی مانگی تشرینی دووەم و تەواوی مانگی کانوونی یەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زووتر بەفربارین دەستپێدەکات، ئەگەر هەیە لە مانگی کانوونی یەکەم بەفرێکی زۆر ببارێت، بۆیە گرنگە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵبدەن ئەمساڵ زووتر نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە. عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی…
Total
0
Share