کۆتا کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون

ئەمڕۆ کۆتا کاروانی حاجیانی هەرێم لە شاری هەولێرەوە بەرەو عەرەبستانی سعودی بەڕێدەکەن و کۆتایی بە بەڕێکردنی حاجیان بۆ ئەو وڵاتە دێت.

کاروان ستوونی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەمووان ئاگادارن لە 27 ی ئایارەوە بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ کۆتا کاروان کە 445 کەسن بەڕێدەکەون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەڕێکردنی حاجیان ئەمساڵ هیچ کێشەیەک نەهاتووەتە پێش و کارەکان بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە چووەتە پێش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستگیركردنی چوار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندرا

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. هۆگز عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێتی دەیەوێت ئەو مەترسییانەی لەسەر كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان هەیە دووریبخاتەوە

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند:”پەیامەكەی سەرۆك بافڵ و…
Total
0
Share