هەلی دامەزراندن لە هەرێم راگەیەندرا

ئیدارەى سەربەخۆى راپەرین هەلی دامەزراندن بۆ 24 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە رادەگەیەنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنى راژەى گشتى، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، 24 دەرچووى پسپۆڕییەکانى (پەرستارى زانکۆیى) و (یاریدەدەرى سڕکار) بە شێوەى گرێبەست  بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەرین، دادەمەزرێنێت.

دەشڵێت، دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگە لە پسپۆرییەکانى ئاماژەپێدراو کە نیشتەجێى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى راپەرینن، دەتوانن لە رێگاى ئەم لینکەوە فۆڕمى داواکاریی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، دواوادەى ناردنى فۆڕمى داواکارى، 15/6/2024 دەبێت.

بابەتی پێشتر

زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل نەوت بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share