ژمارەی دانیشتووانەکەی 46 کەسە و 30 کەس خۆیان کاندید کردووە
سەیرترین هەڵبژاردن لە جیهاندا

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدرێت

لە یەکێک لە گوندە بچوکەکانی وڵاتی ئیتاڵیا سەیرترین هەڵبژاردنی جیهان بەڕێوەدەچێت کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 46 کەسن، 30 کەسیان خۆیان کاندید کردووە.

گوندەکە ناوی ئینگریایە لە تۆرینۆی باکووری ئیتاڵیاوە نزیکە، لە کۆی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە ئیگۆر دی سانتێس کە ئێستا سەرۆکی شارەوانییە زۆرترین چانسی هەیە بۆ جاری چوارەم سەربکەوێتەوە.

گوندی ئینگریا یەکێکە لە جوانترین گوندەکانی ئیتاڵیا، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن، بەڵام بەدەست کێشەی کۆچی هاوڵاتییانی بۆ شارەکان و نەبوونی خزمەتگوزاری و سەرمای زۆری زستانی دەناڵێنێت.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی: ئاگرەکەی گەڕەکی کازیوەی دوو ماڵ نەبوو

بابەتی دواتر

کلاودیا شاینبائوم دەبێتە یەکەم سەرۆکی ژن لە مێژووی مەکسیکدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share