تۆماری گشتیی زانكۆی سلێمانی داوا لە سێ یەكەمەكان دەكات مامەڵەی بایۆمەتری بكەن.
تۆماری گشتیی زانكۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ سێ یەكەمەكانی ساڵانی 2017-2023ی زانكۆكەی داوایان لێدەكات، سەردانی بانكی مەڵكەندی (بانكی باخان-ی پێشوو) لە خوار پردی كۆبانی بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری.
دەشڵێت، بۆ ئەو یەكەمانەی دانیشتووی شارەكانی (هەڵەبجە، كەلار، راپەڕین و سەیدسادق)ن سەردانی بانكەكانی شارەكانی خۆیان بكەن.
تۆماری گشتی داواشیان لێدەكات، لە سبەینێ-وە سەردانی بانكەكە بكەن و پێویستە دەرچووان، كارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی-یان پێبێت.
پێشتر د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناوی سەرجەم سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی تەرخانی میلاك و داراییان بۆ بكات و دابمەزرێن.