وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، پێشوازییەکی باش لە سەرژمێری ئەزموونی دانیشتووان کراوە و لە دوو رۆژی یەکەمدا رێژەی بەشداریی 98% بووە.
عەلی عریان بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، سەرژمێریی ئەزموونی وەک هەنگاوی یەکەم بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەستیپێکردووە، هەموو ئاماژەکان باش و بە شێوەیەکی ئاسایی دەڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرژمێریی ئەزموونی وێنەیەکی بچووکراوەی سەرژمێریی گشتییە، لەم قۆناغەدا 84 ناوچە و 44 لە شارەکان و 40 خاڵ لە لادێکان لە ئاستی عێراقدا کە تێیدا 600 کەس بەشداریی تێدادەکەن.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا ئاستی بەشداریی هاوڵاتییان لە شار و لادێکان زۆر باشە و رێژەی 98% ە و بڕیارە 15 رۆژ بخایەنێت.