پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلار ی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلار ی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سێ هاوڵاتی سکاڵایان لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بڕی 40 هەزار دۆلار (چوار دەفتەر دۆلار)ی بەناوی ئیشکردنەوە لێ وەرگرتوون.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، بەڵام دواتر تۆمەتبار فێڵی لێکردوون و پارەکەی خواردووە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانییان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە بە فێڵ پارەی لەچەندین کەس وەرگرتووە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

رێنمایی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

رۆڵی یۆنامی لە عێراق درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share