هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچەی خانەشنینان لەگەڵ عێراق وەفدێكیان سەردانی بەغداد دەكاتەوە و لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی و بەرپرسانی عێراق كۆدەبنەوە.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی شاری بەغدامان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەبارەی پرسی مووچەوە چەند كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی مووچە درا.

وتیشی، “بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق سەردانی بەغداد دەكەینەوە و لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی كۆدەبینەوە و جگەلەوەش پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە كە دەبێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت لە هەمانكاتدا بەدواداچوون بۆ بابەتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش دەكەین”.

بابەتی پێشتر

رێگایەك دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

رێنمایی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنێ دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆی…
Total
0
Share