پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو باندی دزیکردن لە قەزای دەربەندیخان، رادەگەیەنێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێرییان خسته سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه به نیازی دزیكردن چووبوونه قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی هاوبەشی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و هەوارەبەرزە و پیشەسازی، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه به‌مه‌به‌ستی دزیکردن چوونه‌ته قه‌زاكه، لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەگەڵ باندێکی تری دزیکردندا کاردەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارانی باندەکەی دیکەش بەهاوکاریی نەهێشتنی تاوانی کەلار دەستگیربکرێن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمه‌تباران، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.