چین دوو پاندا دەدات بە ئەمریکا

باخچەی ئاژەڵانی سمیسسۆنیانی نیشتمانیی ئەمریکی رایگەیاند، بەم زووانە جووتێک پاندا کە لە چینەوە دێن و دەگەنە باخچەکەمان لە واشنتۆن.

ئەوباخچەی ئاژەڵانە ئەوەی خستووەتەڕوو، ”دوو ورچی پاندا بە ناوەکانی باو لی و چینگ باو لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ کۆمەڵەی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکانی چین CWSA بۆ باخچەکەمان دەهێندرێن”.

بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەو دوو پاندا تەمەن دوو ساڵە بگەنە پایتەختی ئەمریکا و بۆ ماوەی دە ساڵ لە ژێر چاودێری باخچەی ئاژەڵانی نیشتمانیدا بن، لەو بارەیەوە براندی سمیس بەڕێوەبەری باخچەکە دەڵێت، “ئەم ساتەوەختە مێژووییە بەڵگەی ئەرێنییە کە هاوکارییەکانمان لەگەڵ هاوکارە چینییەکان کاریگەرییەکی بەهێزی دروستکردووە”.

ناردنی پانداکان بۆ ئەمریکا مێژوویەکی کۆنی هەیە و دوو مانگ دوای ئەوەی ریچارد نیکسۆن، سەرۆکی ئەمریکا، لە ساڵی 1972دا گەشتە مێژووییەکەی بۆ چین ئەنجامدا و کۆتایی بە زیاتر لە دوو دەیە گرژی نێوان هەردوو وڵات هێنا، دوو پاندای تەمەن 18 مانگ وەک دیاری بۆ ئەو وڵاتە نێردران.

پێدانی ورچی پاندا لەلایەن چینەوە بە وڵاتان وەک دیاری دیبلۆماسی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شانشینی تانگ کە وەک ئاماژەیەک بۆ ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەکاردەهات، هاوکات ئێستاش ئەو شێوازە لە پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان وڵاتان لەلایەن حکومەتی چینەوە پەیڕەو دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لە ئیمارات قۆڵێكی ئەلیكترۆنیی زیرەك بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل تێدەكات

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share