پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی زیاده‌ڕۆیی دەگیرێته‌به‌ر و چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكرێت”.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بەسەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت به لابردن و نه‌هێشتنی زیادەڕۆیی،له بازاڕه میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌پێناو رێگریكردن له دروستبوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و كاره‌ساتی گه‌وره، پێویسته لایەنە پەیوەندیدارەکان رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌كانی زیادەڕۆیی له بازاڕه میللییه‌كان ببنه‌وه كه ده‌بنه هۆكاری زیانگه‌یاندن به سه‌رو ماڵی هاوڵاتییان و كاسبكاران، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه به‌ره‌و وه‌رزی هاوین و گه‌رما ده‌چین.
ئومێد خۆشناو رایگەیاند، پێویسته رێکارە یاساییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی زیاده‌ڕۆیی بگیرێنەبهر و چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له گرنگیدان به رێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانی كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له دانانی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه له ته‌واوی بازاڕه میلییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
باس لەوەش دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا داوا له به‌رگریی شارستانی كرا، به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ پرسی سیسته‌می غاز و بوونی تانكی غاز له بازاڕه‌كان بكه‌ن و به‌رده‌وام له سه‌لامه‌تیی تانكییه‌كانی غاز دڵنیاببنه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری راسپارد، له دانانی سیسته‌می كامێرا له بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر و بازاڕه‌كانی دیكه به‌رده‌وامبن.