وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێم لەسەر پرسی کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی لە ناوچە کوردستانییەکان، سەردانی بەغداد بکات.

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەمە وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەسەرپەرشتیی فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان و ئەندامێتیی سامی جەلال، راوێژکار لە وەزارەتی ناوخۆ و تاهير عەبدوڵا، راوێژکار لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەردانی شاری بەغداد دەکەن.

دەستەکە دەڵێت، بڕیارە ئەو وەفدە لەسەر پرسی کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی لە ناوچە کوردستانییەکان، چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامبدەن .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: حکومەتی عێراق جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق “جدییە” لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەعرەجی لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share