بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵڤۆ لە رێگای سۆران بەرەو چۆمان نزیك گوندی ئۆمەراوە رۆیشتووە کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە لە ئەنجامدا كەوتە نێو رووبارێكەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ” بەهۆی رووداوەكەوە دوو كەس برینداربوون”.