بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 75 ملیۆن دۆلاری کاشی خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، 75 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە، کە ئەوەش دووەم بەرزترین رێژەی خستنەڕووی کاشە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە 276 ملیۆن و 840 هەزار و 395 دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕە 75 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 201 ملیۆن و 280 هەزار و 395 دۆلاری بەشێوەی حاواڵەی بازرگانییە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دوێنێ سێشەممە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەشێک لەو بڕە کاشە بۆ دابینکردنی دۆلارە بۆ حاجییان کە بڕیاری حکومەتی عێراقی هەیە بۆ پێدانی 3000 دۆلار بە هەر حاجییەک کە دەچێتە سعودیە.”

بابەتی پێشتر

تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق: سەبارەت بە خەرجییەکانی بودجەی ئەمساڵ لەگەڵ وەزیری دارایی کۆدەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share