قوباد تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران و تیمی یاوەری کرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەشداریی لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و تیمی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری هەولێر کرد.

لەو سەردانەیدا جێگری سەرۆک وەزیران بەناوی حکومەتی هەرێمەوە پرسە و سەرەخۆشی لە نەسروڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی و دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان و رایگەیاند، دڵنیاین ئیرادەی گەل و حکومەتی ئێران دەتوانێت ئەم قۆناغ و ئەم رۆژە ناخۆشانە تێپەڕێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەردانەكەی پزیشكیان جەختكردنەوەیە لەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بناغەكەی داناوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی ئەو پەیوەندییە مێژووییە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی…
Total
0
Share