رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 21ی ئایاری وەکو رۆژی جیهانیی چا دەستنیشانکردووە.
بڕیارنامەکە بۆ دیاریکردنی ئەم رۆژە لە 21ی کانوونی یەکەمی 2019 جێبەجێکرا، و رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەرکردایەتیکردنی ئاهەنگگێڕانی ئەو رۆژە بانگهێشتکرا.
ئامانج لە رۆژی جیهانیی چا، هۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە مێژووی دوور و درێژ و قوڵی کلتوری و ئابوری چا لە سەرانسەری جیهاندا.
هەروەها ئامانجێکی دیکەی دیاریکردنی ئەم رۆژە بریتییە لە هاندان و کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکان لە بەرهەمهێنان و خواردنەوەی بەردەوامی چا و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گرنگییەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی و هەژاری.
وڵاتانی بەرهەمهێنەری چا لەساڵی 2005ەوە لە 15ی کانوونی یەکەمدا ئاهەنگ دەگێڕن وەک (بەنگلادیش، سریلانکا، نیپاڵ، ڤێتنام، ئیندۆنیسیا، کینیا، مالاوی، مالیزیا، ئۆگەندا، هیندستان و تانزانیا).
ئامانجی ئاهەنگەکە راکێشانی سەرنجی حکومەت و تاکەکانە بۆ کاریگەرییە جیهانی و بازرگانییەکانی چا لەسەر کرێکاران و جووتیاران، هەروەها پەیوەستە بە بانگەوازی پشتیوانیی نرخ و بازرگانیی دادپەروەرانە.