لەبارەی كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە روونكردنەوە دەدرێت

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك هێرشنەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و تەنها تەنێك لە ئاسمانی ناوچەكە بینراوە و سیستمی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

رەمەك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ تەقینەوەیەك لە نزیك كێڵگەی غازی كۆرمۆر رووینەداوە و لە كاتژمێر 9:40 خولەكی ئەمشەو لە ئاسمانی ناوچەكە تەنێك بینراوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

وتیشی، “ئەو هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە باس لە هێرش و تەقینەوە لە ناوچەكە دەكرێت و هیچ هێرشێكیش نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باقر جه‌بر زوبه‌یدی: یه‌كێتی گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ڕابردووی

باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه‌ بۆ پێگه‌ به‌هێزه‌ سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی. ئەو…
Total
0
Share