بڕیارێكی نوێ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سنووری 28 گوند و ناوچەی سنووری سلێمانی بڕیاری فراوانكردنیان بۆ دەرچووە كە بەوەش سوودمەنددەبن لە تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاری ژمارە 12 ساڵی 2023) بڕیاریاندا بە فراوانكردنی سنووری 28 گوندی ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ بە ئەو بڕیارەی پەسەندكرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ سنووری فراوانكراوی ئەو 28 گوندە بە رەسمی و یاسایی بوونە “حەرەمی گوند” و دیاریدەكرێن و ئەو خانووانەی لەو سنوورەن مامەڵەی زیادەڕۆییان لەگەڵدا ناكرێت، بەڵكو بەپێی یاسای بۆیان تاپۆدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق: هێزەکانی هەسەدە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق رایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵی پێشڕەویدان بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب.…
Total
0
Share