رێكارەكانی دامەزراندن لە هەرێم دەستپێدەكات

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی وانەبێژانی زانكۆ حكومییەكان ئاڕاستەی بەغداد دەكرێت بە مەبەستی دامەزراندنیان و خەرجكردنی شایستەی داراییەكانیان.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لیستی ناوی سەرجەم وانەبێژانی زانكۆ حكومییەكانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بەرزكراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتر ئاڕاستەی بەغداد دەكرێت بە مەبەستی دامەزراندن و دابینكردنی شایستە داراییەكانیان.

دەشڵێت، “وانەبێژانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیان هەزار و 982 وانەبێژە و ماوەی چەندین ساڵە وەك وانەبێژ خزمەتدەكەن و لیستی ناوەكانیان ئاراستەی بەغداد دەكرێت كە رەزامەندی لەسەر بدرێت بە مەبەستی دامەزراندنیان و خەرجكردنی شایستەی داراییەكەیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا

دونیا ئیسماعیل، ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share