حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی بۆ چاکسازیی لە سیستمی خانەنشینی دەستپێکرد

بەمەبەستی چاکسازییکردن لە سیستمی خانەنشینی عێراق وەفدێکی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی گۆڕانکاری و چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە خانەنشینان، وەفدێکی خانەنشینی عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری ئیستانبوڵ لەگەڵ نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتی پێشنیاری بەرنامەیەکیان کرد کە لە رێگەیەوە هاوکاریی هونەری و تەکنەلۆجی و تەکنیکی پێشکەش بە خانەنشینان بکرێت، گفتوگۆکانیش بەردەوامیان دەبێت بۆ گەیشتن بە ئەنجام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
Total
0
Share