ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆرستێک رادەگەیەنێت

ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی راگەیاند کە کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراوێکی گەورەی خەلیفەی داعش بووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستگیرکردنی گەورە تیرۆرست سوقرات خەلیل ناسراو بە عەبدوڵا ئەلتەفخیف رادەگەیەنین کە کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراوێکی گەورەی خەلیفەی داعش بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و لە داگیرکردنی موسڵ رۆڵی بەرچاوی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share