هەڵەبجە دەستکەوتێکی نوێی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

هەڵەبجە، وەک یەکەم شاری عێراق و كوردستان بە فەرمی بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان و دەستکەوتێکی نوێی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، ”هاوشانی ئەو شارانەی کە ئەندامن لە تۆڕەکەدا، هەڵەبجە وەک یەکەم شاری عێراق و كوردستان بە فەرمی بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، ”ئەم ئەندامێتییە دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەڵەبجە لەکاتێکدا دەرگاکان بەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەکاتەوە، رێگاش خۆش دەکات بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی گەنجان و رەخساندنی هەلی کار و پاڵپشتیکردن و پێشخستنی کەرتی گەشتیارییە،  سەرەڕای ئەوەش هەڵەبجە دەكاتە ناوەندێك بۆ ئەنجامدانی چالاكی و کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی و وۆرکشۆپ”.

دەشڵێت، ”ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنین بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی هەڵەبجە، پێکەوە بەردەوام دەبین لە بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ پارێزگاكەمان، ئەزموون و توانای گەنجانی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و پێشکەوتن دەبەینە سەر شانۆی نێودەوڵەتی”.

بابەتی پێشتر

غەریب ئەحمەد: رۆژی شەممە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.. ئەمساڵ لە هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ‏كەس بوونەتە قوربانی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە، به‌پێی ‏ئاماره‌كانى هاتوچۆی هەرێم، له‌ماوه‌ی 10 مانگى ئەمساڵدا 476 کەس لە…
Total
0
Share