بانكی رافیدەین قەرزێكی نوێ بۆ خوێندكار و دەرچووان و گەنجانی بێكار رادەگەیەنێت.
بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستیكردووە بە پێدانی قەرزێكی نوێ كە لە یەك ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 20 ملیۆن دینار.
راشیگەیاند، قەرزەكە بۆ پاڵپشتیی توێژەكانی خوێندكاران، دەرچووان و ئەو گەنجانەیە كە بەدوای كاردا دەگەڕێن و، ئەو توێژانە دەگرێتەوە.
بانكەكە چەندین جۆری قەرزی بۆ توێژەكانی مووچەخۆران و خانەنشینان هەیە.