جومانە غەلای: كۆمسیۆن كەوتووەتە بەردەم دوو بڕیاری دژیەك

دوای ئەوەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەركرد، وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت، كەوتووینەتە بەردەم دوو بڕیاری دژیەك.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای بڕیارەكەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، كۆمسیۆن كەوتووەتە نێوان دوو بڕیاری دژیەك.

وتیشی، “بۆ یەكلاكردنەوەی كارەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن، ئەنجومەنی كۆمسیاران كۆدەبێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدات”.

تائێستا وادەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاران دیارینەكراوە، جومانە وای وت و ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند رۆژی كەمی داهاتوودا ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجامدەدرێت.

وتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشدا، پاش بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی رێوشوێنە دارایی و كارگێڕییەكانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگیراوە.

لەسەر سكاڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا به‌ پابه‌ندكردنی كۆمسیۆن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.

بڕیارەكە پێچەوانەی ئەو فەرمانە سالارییەیە كە رۆژی 7ی ئەم مانگە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی-یەوە لەسەر سكاڵایەكی سەرۆكی حكومەت دەرچوو و تیایدا كاركردنی به‌ بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماركردنی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان راگرت.

بابەتی پێشتر

جێنین پلاسخارت: ️پێویستیی بەپەلە هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەكۆتانەهاتووە.. لە سبەینێوە ‏دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا فەرمانبەرەكانیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی…
Total
0
Share