بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانین بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانن بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی لەچوارچێوەی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە واشنتن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمان ئاندی کیم، ئەندامی هەردوو لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و کاروباری دەرەوە کۆبووەوە و پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، یەکخستنی هێزی پێشمەرگە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا لەبارەوەکرا.

هاوکات لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پشێوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد رایگەیاند، “پێویستە ئەم رووداوانە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبیر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەباتەوە، هیوادارین هاوکار و هەماهەنگبن لەپێناو نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن، چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا”.

لەلایەکی دیکەوە و لەبارەی هەماهەنگییە سەربازییەکان و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد،
“دەبێت بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ جموجۆڵی پاشماوەکانی داعـــش و هەڕەشەكانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەكە بكرێت، بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگییەكانی هێزەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن پابەندکرا بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share