دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن تانەیەکی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرت کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو.
بەپێی بڕیارێکی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، بڕیاردراوە دەستەکە تانەکەی رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەربگرێت کە لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشکەشی ئەو دەستەیەی کردبوو.
ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە تاوەکو یەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بڕگەی دوو لە ماددەی دوو تۆمارکراوە و دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر دەدات، کۆمسیۆن رێکارە هونەری و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێرێت، بەڵام لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی تانەی لەو بڕیارەدا.
هەر لەو بارەیەوە لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی لە لێدوانێکیدا بە میدیای رەسمیی یەکێتی راگەیاندووە، ”بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له كاتێكدابوو كه به‌پێی ده‌ستوور نابێت هیچ سكاڵا و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت، له‌كاتێكدا كه شەش مانگ به‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌پێی یاساش پێش كه‌متر له شه‌ش مانگ هیچ جۆره تانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ناده‌ستووریی بوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌قه‌كانی نێو یاساكه وه‌رناگیرێت”.
دەشڵێت، “تانه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی كۆمسیۆن كراوه و تێیدا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر فه‌رمانه وهلائییهكهی دادگای فیدراڵی، كه له بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیاراندا وردتر بڕیار له‌و فه‌رمانه دراوه و به‌شێك له كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵپه‌ساردووه، یه‌كێتیش هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت و له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسوومی هەرێمی بۆ ده‌ركردووه”.