بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ گەرمیانییە سەربەرزەكان و خانەوادەی قوربانییانە

سەرۆكی یەكێتی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدا و برینداربوونی ژمارەیەك خوێندكار و مامۆستا لە رووداوەكەی گەرمیان دەردەبرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك خوێندكار و مامۆستا لە رووداوە نەخوازراوەكەی رێگەی كەلار-كفری، لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

وتیشی، “دڵمان لەگەڵ گەرمیانییە سەربەرزەكان و خانەوادەی قوربانییان و بریندارانە، كوردستان ژمارەیەك خوێندكاری بەهرەمەند و چرای ئێستا و دواڕۆژی لەدەستدا”.

سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین و لە خوای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت و شیفای برینداران بدات.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی کەرکوک: هەر کەسێک لە شوێنە گشتییەکان خۆڵ و خاشاک فڕێبدات دەستگیردەکرێت

بابەتی دواتر

دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی رەوانەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share