بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 277 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 277 ملیۆن و 164 هەزار و 362 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 253 ملیۆن و 814 هەزار و 362 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 23 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 12ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 274 ملیۆن و 280 هەزار و 798 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.