بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی دەورە سێ کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لە کاتژمێر 11:15 خولەک لە نزیک گوندی دەورە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ کە بە ئاراستەی گوندی سەنگەر رۆیشتووە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان بارهەڵگر کە بەئاڕاستەی کەلار رۆشتووە، روویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.