لە عێراق داوای وەستاندنی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکرێت

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راسپاردەیەکدا داوای راگرتنی خوێندنی ئەلیکترۆنی وڵاتەکە دەکات.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە، پرۆژەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لەگەڵ مافی خوێندنی بێبەرامبەر ناکۆکە لەبەر ئەوە داوای راگرتنی دەکەین.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، حکومەتی عێراق بەهۆی پەتای کۆرۆناوە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک جێگرەوەیەک بۆ خوێندنی رووبەڕوو لە خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگاکان پەیڕەوکرد، بەڵام لەگەڵ ئاساییبوونەوەی ژیان، خوێندکاران گەڕانەوە ناو پۆلەکان، ئێستا پێویستە خوێندنی ئەلیکترۆنی رابگیرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن هۆشداری لەبارەی ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردن دەدات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری لەبارەی بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات، پێش وردبینیکردنی ناوەکانیان.…
Total
0
Share