کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوێکدا بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند تیمێکی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا و پێوەری زیرەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵمەتێکیان بۆ لابردنی سەرپێچی و پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە  سنووری گەڕەکی قولەرەیسی و راپەرین ئەنجامدا”.

دەشڵێت، ”لە هەڵمەتەکەدا ئەو پێوەرانەی لەکارکەوتبوون گۆڕدران و چەندین سەرپێچی لابران و سزای کۆمەڵک سەرپێچیکاریش درا”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک لەسەر تەقەکردن لە دراوسێکەی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن وەستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی له‌شه‌قامی (راپه‌ڕین – سلێمانی)…
Total
0
Share