شارەوانی هەنگاوێكی دیكە دەنێت تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان داوای زانیاریی تایبەت بە زەوی و فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو لە وەرگرتنی زەوی دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم شارەوانییەکان دەڵێت، بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەو زانیارییانەی لە فۆڕمی هەڵسەنگاندنی دۆخی شارەوانی بۆ دابینکردن و دەستنیشانکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەی هەمیشەیی، بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 242 لە 27\3\2024
تکایە ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هاوپێچدا پڕبکرێتەوە، لەگەڵ ناردنی نەخشەی ئەو زەوییانەی لە فۆڕمەكەدا ئاماژەی پێکراوە.

دەشڵێت، ئەو زەوییانەش کە لە دەرەوەی ماستەرپلانی سنووری شارەوانیدایە ئاماژەی پێبکرێت و بەجیا دەرخستەیەکی بۆ ئامادەبکرێت و بە نووسراوێك داوای بڕی تێچووی فراوانکردن و جیاکردنەوەکە بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان ئاماژەشدەدات، دوا وادە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زانیارییانە بۆ بەشی زەویوزاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان رۆژی دووشەممە 13ی ئایارە.

داواشدەكات، لەئێستادا تەنها ناوی فەرمانبەرانی هەمیشەی بنێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروخ عەبدوڵا: مامۆستایانی گرێبەست بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن

دوای بڕیاری بەگرێبەستبوونیان، مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەمساڵ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی…
Total
0
Share