لە بەریتانیا بە 25.9 پلە گەرمترین رۆژی چارەکی ئەمساڵ دیاریکرا

فەرمانگەی کەشناسیی بەریتانیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا، رۆژی شەممە گەرمترین رۆژی ساڵ بووە لە وڵاتدا.

ئەو فەرمانگەیە ئاماژەی بەوە کرد، ”پلەی گەرما لە ناوچەکانی سەسێکس و هێستمانزو و باکووری سکۆتلەندا 25.9 پلە بووە کە بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو بووە تاوەکو ئێستا لە ئەمساڵدا”.

دەزگای نیشتمانیی کەشوهەوا و ئاوهەوای بەریتانیا رایگەیاندووە، “پێناچێت ئەو ژمارە پێوانەییە زۆر بخایەنێت چونکە پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئینگلتەرا گەرمتر بێت”.

سیمۆن پارتریج، پسپۆڕی کەشناسی لە فەرمانگەی کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو، ”پێدەچێت هەوای گەرما لە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئینگلتەرادا قەتیس بێت، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵاتەکەدا لە نزیکەی 27 پلەی سەدیدا بگاتە لوتکە.”

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە، کە ژمارەیەکی پێوانەیی پێشووی ڕۆژی پێنجشەممە تۆمارکرا، کە لە پارکی سانت جەیمس لە لەندەن کە گەیشتە 24.6 پلەی سەدی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی…
Total
0
Share