لیژنەیەكی پسپۆر لێكۆڵینەوە لە مرداربوونەوەی نەورەسەكان دەكات

لیژنەیەكی پسپۆر سەردانی ئیدارەی راپەڕین دەكات بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری مرداربوونەوەی نەورەسەكان.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی دەڤەری راپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونی باڵندە نەورەسەکان.

كارێكی دیكەی لیژنەكە وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، ھەماھەنگی دەبێت لەگەڵ فەرمانگەکانی ڤێتێرنەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی روپێوو، پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشانکردنی ھۆکارەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی ھاوڵاتییان و رێگەگرتن لە ئەگەری گواستنەوەی ھەر ڤایرۆسێک لە نێوان باڵندە و مرۆڤدا.

شەوی رابردووش وەزارەتی تەندروستیی هەرێم داوای لە هاوڵاتییان كرد بە ھیچ شێوەیەك سەردانی شوێنی نەورەسەكان لە دەریاچەی دوكان نەكەن، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی تەندروستیی خۆیان و كۆمەڵگا.

دووپاتیشیكردەوە، “جگەلە تیمە پسپۆڕەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ھیچ كەسێك سەردانی نیشتیمانی نەورەسەكان نەكات، تاكو بە رەسمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەكە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ لە لایەن ڤێتێرنەریی سنوورەكە”.

بابەتی پێشتر

لە بەریتانیا بە 25.9 پلە گەرمترین رۆژی چارەکی ئەمساڵ دیاریکرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share