هاوڵاتییەک کە سەرقاڵی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بوو، ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی پێداکێشا و گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل، هاوڵاتییەک کە سەرقاڵی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بوو، ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی پێداکێشا و گیانیلەدەستدا.
پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 60 ساڵانە و خەڵکی باکووری کوردستانە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش دەستگیرکرا.