بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 10 رۆژە میدیای نەوەی نوێ بەناوی سەرۆكەكەیانەوە هەڕەشەی ئەوە دەكات گوایە ئەگەر پارتی بە رەسمی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات، نەوەی نوێ لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا لەدژی پارتی تۆماردەكات و بۆ ئەو مەبەستە سكاڵایەكیان ئامادەكردووە و كاتێك سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سكاڵایەكی تۆماركرد.
بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی دەشڵێت، “ئەوەی كە جێگای پێكەنینە ئەوەیە كە لە دوای تۆماركردنی سكاڵاكەی یەكێتی، راستەوخۆ میدیاكەی نەوەی نوێ وەك نەریتێكی رۆژانەیان و بۆ داپۆشینی رێككەوتنەكەیان، دەستیان كرد بە هۆنینەوەی هەواڵی چەواشەكارانە و رایانگەیاند گوایە یەكێتی و پارتی بەیەكەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدەن و لەسەر ژەنینی ئەم جۆرە چەواشەكارییانە ئێمە وەكو بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، هیچ ناڵێین چونكە جەماوەری كوردستان هۆشیارە و دەزانێت كە چ مەرامێك لەپشت بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناراست و درۆ شاخدارانەوەیە و تەنها ئەوەندە دەڵێین حزبێك كە ئومێدی لەسەر پەتی درۆ هەڵچنیبێت تەمەنی زۆر كورتدەبێت.