خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دژی کەمیی مووچەکانیان گردبوونەوە

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە شاری سلێمانی، دژی کەمیی مووچەکانیان گردبوونەوە.

ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دژی کەمیی مووچەکانیان لە سلێمانی گردبوونەوە و سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  هیچ پاساوێک بۆ زیادنەکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەماوە و داوا لە حکومەت دەکەین مووچەکانمان زیاد بکات.

سامان حسێن، دەڵێت، ماوەی چەندین ساڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە مووچەیەکی کەم و لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەڕێدەکەن.

دەشڵێت، ماوەی چوار ساڵە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامادە نییە بمان بینێت و گوێ لە داواکارییەکانمان بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم داوە. عەلی رەئوف نوێنەری…
Total
0
Share