جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری کەوتەوە

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 2:00 ئاگر لە کۆگایەکی بچوکی نهۆمی دووەمی ناو بازاڕی قەیسەری کەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر زوو ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە و رێگەنەدراوە جگە لە چەند پارچە نایلۆن و چەند پاشماوەیەکی کۆن هیچ شتێکی دیکە نەسوتاوە و رێگانەدراوە ئاگرەکە تەشەنەبسێنێت.

 

بابەتی پێشتر

لەسەر سەرپێچیكردن لە بواری ژینگەدا 23 كەس دەستگیركران

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکران

لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکرد. نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى…
Total
0
Share