چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پڕبکرێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی  رایگەیاند، دەیانەوێت دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخەن.

بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی، 191هەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات، دیارترینیان بڕیاری هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، تاوتوێکران.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، داوا لە لایەنی سوننەکان دەکەن لە ماوەی هەفتەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بە بۆشایی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بهێنن کە پۆستێکی هەستیارە لە سیستمی سیاسییدا، لەماوەی هەفتەیەکدا.

چوارچێوەی هەماهەنگی نیازێکی خۆی لەناو راگەیەندراوەکەیدا خستووەتەڕوو، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بەو پرسە دوای کۆتاییهاتنی هەفتەکە و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2024.

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەو سەوزانەی باشترە لە وەرزی گەرمادا لێیان دووربکەویتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share