سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا: داوای رکابەرییەکی دادپەروەرانە لەگەڵ چین دەکەین

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، پاڵپشتی رکابەرییەکی دادپەروەرانە لەگەڵ چین دەکەین و ئێستا چین بەرهەمهێنێکی گەورەیە.

ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەیان لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئەوەی خستەڕوو، ” دەبێت هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە کێبڕکێیەکی بازرگانیی دادپەروەرانە ئەنجامدەدرێت و بازار ناشێوێندرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی دابەزینی خواستی ناوخۆیی، ئێستا چین بەهۆی پاڵپشتییەکی گەورەوە بەرهەمی زیاتر بەرهەمدەهێنێت بەراورد بەوەی دەیفرۆشێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی دابینکردنی بەرهەمە چینییە پاڵپشتکراوەکان، وەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پۆڵا، ئەوەش بازرگانییەکی نادادپەروەرانەیە”.

دەشڵێت، ”ئەوروپا ناتوانێت ئەو شێوەیە لە بازرگانی قبوڵ بکات کە بازاڕ دەشێوێنێت و دەبێتە هۆی دابەزینی پیشەسازی لە ئەوروپا، هەروەها دەبێت ئەو ناهاوسەنگییە لە بازاڕدا چارەسەر بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دانوستان شکستبهێنێت باشترین چـ.ـەکمان بەکاردەهێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە پڕچـ.ـەککردنەوەدان تاوەکو لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share