سەندیکای پزیشکانی عێراق: سەنتەرەکانی جوانکاری هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدزن

سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداریی لە گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدز دا لە رێگای سەنتەرە جوانکارییە بێمۆڵەتەکان و ئەو شوێنانەی تاتۆیان تێدادەکرێت.

سەندیکای پزیشکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدز تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 470 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند حاڵەتێکی کەم هەبوون کە لە دایکەوە بۆ منداڵی ناوسکی گواسترابێتەوە، یان لە رێگای گواستنەوەی خوێن گواسترابێتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەو سەنتەر و کلینکانەی کاری جوانکاریی یان تاتۆیان تێدا دەکرێت و بەدەر لە رێنماییە پزیشکییەکان کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

بابەتی پێشتر

میسر نەخۆشخانە حکومییەکان بە کرێ دەدات بە کەرتی تایبەت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات و مەبەستەكەی ئاشكرادەكات. “ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و…
Total
0
Share