دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان کە له دەرەوەی عێراق خوێندنیان تەواوکردووە دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق کردنەوەی دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی ئەو بەشە پزیشکییەکانە کردەوە کە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی دەرەوەی عێراق خوێندنیان تەواوکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەی دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق دەکات لە کۆلێژی پزیشکی، تەندروستی، تەکنیکی پەرستاری و پەیمانگاکانی تەکنیکی پەرستاری بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 کە دەیانەوێت لە کەرتی حکومیدا دابمەزرێن.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت، ”ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دابمەزرێن دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنیی دامەزراندن پڕبکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share