بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێم، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوەشەو و شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکات.
کەشناسیی لەبارەی شەپۆلەکەوە دەڵێت، “لە ناوچەکانى (سەنتەرى هەولێر و دەوروبەرى، بەحرکە، قوشتەپە، دارەتوو، کەوەر گۆسک، بەردەرەش، ناوچەکانى دەشتى هەولێر، قەزای کۆیە، تەقتەق، شوان، ئاکرێ، هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى بارانی بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان.”
باسی لەوەشکردووە، بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مامناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە، پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێزدەبێتەوە و بەتایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەى سۆران، راپەڕین، سەنتەرى شارى سلێمانى، سەیدسادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.
لە کۆتایی راگەینەدراوەکەشدا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی ئەوەى لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە شوێن و بڕى باران بارینى شەپۆلەکە.