دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی خانەنشینان دەستیپێكرد

فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق دەستكردن بە پارەداركردنی مووچەی خانەنشینانی (مەدەنی و سەربازی) بۆ مانگی ئایار راگەیاند.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی ژمێریاری دەستیكرد بە پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی ئەم مانگە (ئایار)ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

ئەوەشی خستەڕوو، رێوشوێنەكانی خەرجكردنی مووچە لەلایەن دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی و بانكەكانی رافیدەین و رەشید لەڕێی كارتی بانكیی تایبەت بەخۆیانەوە دەبێت.

داواش لە خانەنشینان دەكات، ئەوانەی نامەیان لەڕێی مۆبایلەوە پێگەیشتووە، سەردانی لقی هەردوو بانكەكە یان ناوەندە ئەلیكترۆنییەكانی بانكەكان لە بەغداد و پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ چەند هەلی کارێکی راگەیاند

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی "تیرۆرستێک" رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share