كەشناسیی هەرێم كاتی لێزمە باران ئاشكرادەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوە باران و لێزمە باران لە كات و شوێنی جیاجیا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لە زۆربەی ناوچەکان.

دەشڵێت، بە گشتی پلەی گەرمی (1 تا 2) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش روونیكردەوە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەی گەرمی (2 تا 4) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شار و ناوچەكان بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 21 پلە، سلێمانی 20، دهۆک 20، زاخۆ 21، هەڵەبجە 19، کەرکوک 21، سۆران 20، حاجی ئۆمەران 16 و گەرمیان 24 پلەی سیلیزی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەریی باشی لەسەر ئابوریی عێراق دەبێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ عەلی زەیدی بە ترەمپی ڕاگەیاند، وەرن ئابوریی عێراق بونیادبنێنەوە. پۆڵا شـ.ـەهید سیروان…
Total
0
Share